May 28, 2019 14:47 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەد تیرۆریست لە

ناوەندیی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا باسی بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستی بەرەی نووسرە بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا لە باکووری پارێزگای "حەماه" و کوژرانی لانیکەم ١٠٠ تیرۆریستی کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لانیکەم ٤٥٠ تیرۆریست بە پەلاماردانی ناوچەی «کەفر نەبوده» Kafr Nabudah لە باکووری پارێزگای "حەماه" بەنیازی ئەوە بوون بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سوپا بدەنە بەر پەلامار  کە ناکام مانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی سووپای سووریا لەو شەڕەدا سێ تانک، دوو سیستەمی مووشەکیی چەنکارە و ئۆتۆمبیلێکی زرێیان تیا برد.

سوپای سووریا هەشتی مانگی مەیی ٢٠١٩ واتە ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر شارۆچکەی ستراتژیکی «کەفر نەبوده» Kafr Nabudah هەڵکەوتوو لە دەڤەری پارێزگای "حەماه" لە ژێر چنگی تیرۆریستان  ڕزگار کردووە.

لە دەسپێکی مانگی مەیی ئەمساڵەوە، ئیدلیب و ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای "حەماه" بوونەتە گۆرەپانی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و گرووپە تیرۆریستییەکان.

سوپای سووریا لەو ماوەیەدا سەرکەوتنی زۆر و بەربڵاوی بە نیسب بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.

 

سەرپەیڤ