حوزه‌یران 04, 2019 18:28 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی چەندین گوندی تر لە حەمای سووریا

سوپای سووریا لە هەڵمەتێکدا لە باکووری ڕۆژئاوای حەما توانی، چەند گوندی ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان ئازاد بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆسێشەممەی ئەلوەتەن هێزە سووریەکان بە ئەنجام دانی هەڵمەتێکی بەربڵاو لە باکووری ڕۆژئاوای حەما، سەرەڕای ئازادکرانی گوندەکانی " ئەلقیروتیە، قیراتە، ئەلحەمیرات وئەلحردانە دەیان تیرۆریستیان کوشت. هێزەکانی سوپای سووریا ڕۆژی ڕابردوو دوشەممە یش توانیان بە پێشڕەوی لە شارۆچکەی " کەفر نەبودە" لە باکووری پارێزگەی حەما، بڕۆنە ناو گوندی ئەلقسابیە وەکوو یەکەمین ناوچە لە باشووری پارێزگەی ئیدلیب. بە پێی سەرکەوتنی سوپای سووریا لە ئازاد کرانی زۆرتری ناوچەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر داگیرکاری تیرۆریستەکان ، هێشتا بڕێک لە گروپە تیرۆریستەکان لە بڕێک لە ناوچەکان بەتایبەت گردوپەڕی باکووری پاڕێزگەی حەما ولە پارێزگەی ئەدلیب ئامادەن .

سەرپەیڤ