حوزه‌یران 11, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: بە دنەدانی ڕۆژئاوا، ئاڵۆزییەکان لە ئیدلەب پەرە دەستێنێ

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت : پەرە سەندنی ئاڵۆزییەکان لە ئیدلەب بە ورووژاندنی ڕۆژئاوا ئەنجام دەگرێت.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی میسریی یەولسابیع (سێرگێئی لاڤرۆف) وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە وتی: پەرە سەندنی ئاڵۆزییەکان لە ئیدلەب بە ورووژاندنی ڕۆژئاوا ئەنجام دەگرێت و ڕووسیاو سوپای سووریا وەڵامی سنووربەزاندنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئیدلەب دەدەنەوە.

(سێرگێئی لاڤرۆف) وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: کردەوەی ئانتریک کارانە لە ئیدلەب، دەرەنجامی سیاسەتی دوژمنکارانەو دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی سووریایە، دەبێ تاقمە چەکدارەکان لە تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە شاری سوچی کراوە لێک جیا بکرێنەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی چێکراوی ڕۆژئاوا لە پارێزگای ئیدلەب بوونی هەیە، وتیشی: تورکیا دەبێ ڕۆڵی خۆی لەمەڕ کۆترۆڵ کردنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا بەجێ بێنێ.

پارێزگای ئیدلەب دواپێگەی تیرۆریستانە لە سووریا.

 

سەرپەیڤ