حوزه‌یران 26, 2019 08:42 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری : ھێزە بیانییەکان دەبێ لە سووریا بچنە دەرەوە

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە پێی داگرت: چاک بوونەوەی باری مرۆڤی لە سووریا، پێویستمەندی کشانەوەی ھێزی بیانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەی دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشارجەعفەری نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا سەبارەت بە ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریادا پێی داگرت: بەرنگار بوونەوەی دەستوەردانە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکانی بیانییەکان لە کاروباری نێوخۆیی سووریا دەتوانێ ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریادا چاکتر کاتەوە. ناوبراو وتیشی: چاک بوونەوەی باری مرۆڤی لە سووریا، پێویستمەندی کشانەوەی ھێزی بیانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەمان و ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی ئێمەیە.

بەشارجەعفەری نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا کە ھاوپەیوەند بوو بە ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریادا، پێی داگرت: دەوڵەتی دیمەشق لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ یارمەتی دانی سوورییەکان و خزمەتگوزاری لە ئاراستەی پێشکەوتن و بنیاتنانەوەی وڵات لە پاش شوێنھاتی ئەو کردارانەی کە تیرۆریستان لە سووریادا لە خۆیان بە جێیان ھێشتووە، کەمتەرخەمی نانوێنێ.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا وتیشی: ئامادەکارانی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی سووریا بە ھێندێک ڕستەی کورت بەسەندە دەکەن و ئیدی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، تورکیاو تاقمەکانی سەربە واشێنگتۆن و ئانکارا و میلیشیاکان و تاقمۆکە تیرۆریستییەکان بە بەرپرسی ئەو تاوانکارییە جەنگی و دژی مرۆڤییانە نازانن کە لە شارە جۆربەجۆرەکانی سووریا ئەنجام دەگرێت.