ته‌مووز 15, 2019 17:57 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : سووریا لە هەمبەر هەڕەشەکانی ئەمریکادا لە پاڵ ئێرانە

سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد لە سەر لاگری دیمەشق لە تاران لە هەمبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  فارس  "بەشار ئەسەد " سەرۆک  کۆماری  سووریا  ڕۆژی  دووشەمە  لە دیداری  حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی  ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی لە دیمەشق وتی : سووریا لە هەمبەر هەڕەشەکان و کردەوەکانی نایاسایی ئەمریکا دژی نەتەوەی  ئێران لاگری  لە تاران دەکات  حسین ئەمیر عەبدوڵلاهیانیش  لەو دیدارەدا  سیاسەتەکانی کوماری ئیسلامی ئێرانی بۆ لاگری کردن لە بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی خۆی لە هەمبەر سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکای شی کردەوە . پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان  سووریا و ێئران  خەبات بە دژی تڕوڕیزم  لە سووریا و دۆخی  ناوچە  لە کرینگترین  وتووێژەکانی  نێوان سەرۆک کۆماری  سووریا و یاریدەری تایبەتی  سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی  ئێران  بوو .