پەلاماری بە ڕاکێتی تیرۆریستان بۆ سەر حەلەب
تیرۆریستان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ناوچەکانی "الحمدانیه" و "الاعظمیه"ی شاری حەڵەبیان لە باکووری سووریا دایە بەر پەلاماری ڕاکێتی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لەو پەلامارانەدا لانیکەم کەسێکی سووریایی کوژرا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە هۆی ئەو پەلامارانەوە هەروەها زەبرێکی قورس کەوت لە ئۆتۆمبیل و ماڵ و بینا و ژێرخانە گشتییەکانی ناوچەکانی "الحمدانیه" و "الاعظمیه"ی شاری حەڵەب.
لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا گرووپە تیرۆریستییەکان پاش شکستە پەیتا پەیتاکانیان بەرامبەر بە سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە پە لاماری بە ڕاکێت و گوللە هاوەن بۆ سەر شارەکانی ئەم وڵاتە.
لەو پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی سووریایی بەتایبەت ژنان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.