ته‌مووز 16, 2019 16:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی پانزە کەسی سیڤیل لە ئاکامی پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە بۆمبارانی گوندێک لە رۆژهەڵاتی پارێزگای "دەیرۆزوور"ـی سوریا، ١٥ کەسی سیڤیلیان کوشتووە و ژمارێکی دیکەسیان بریندار کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم،هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەمرۆ سێشەممە، بەبەشداری هێزەکانی دێمۆکراتیکی کوردی سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنێکی هێلی بۆرن لە گردو پەڕی گوندی" ئەلتەکیحی" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرۆزوور،ئەم ناوچەیان بۆمباران کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،هۆکارانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بانگەشەیان کردووە بە ئەمجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە گەرەکیان بوو فەرماندەریکی تاقمی ترۆریستی داعش قۆڵبەست بکەن. هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سالی ٢٠١٤ بە بیانووی بەرەناگربونەوەی داعش وبەبێ ئیزنی دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دا تەشکی گرت ولەم اموەیە دا بووەتە هۆی کوژران وبرینداربوونی ژماریکی زۆر لە خەڵکی سیڤیلی سوریا .

سەرپەیڤ