دۆزرانەوەی ئێسک و پـروسکی 313 که‌س له گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی نزیک شاری ره‌ققه
به‌رپرسێکی خۆجێی له شاری ره‌ققه‌ی سوریا رایگه‌یاند که تا ئێستا ئێسک و پـروسکی 313 که‌س له‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌ی مانگی رابردوو له نزیک شاره‌که‌یان دۆزرایه‌وه، دۆزراوه‌ته‌وه.
یاسر ئه‌لخه‌میس، به‌رپـرسی تیمی ناسراو به "الاستجابة الأولیة فی الرقة" که سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی شاره‌که‌یه، به ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشوەیتد پـرێسی راگه‌یاند که گۆڕه‌که ئێسک و پـروسکی ژن و منداڵیشی تێدابووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پـێیانوایه به ده‌ستی چه‌کدارانی داعش کوژرابن.
ئه‌م گۆڕه به کۆمه‌ڵه له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش له باشوری شاری ره‌ققه دۆزرایه‌وه و به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه له هه‌ر چاڵێکدا لانیکه‌م ئێسک و پـروسکی 5 که‌سی تێدایه.
ناوبراو وتیشی: "له یه‌کێک له چاڵه‌کان ئێسک و پـروسکی 5 که‌سیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه که جلوبه‌رگی پـرته‌قاڵیان له‌به‌ردابووه، هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگی ئه‌و که‌سانه‌ی داعش به‌ر له‌وه‌ی بیانکوژێت ڤیدیۆی ده‌گرتن".
نیسانی رابردوو گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ له ڕه‌ققه دۆزرایه‌وه و له‌وێش ئێسک و پـروسکی نزیکه‌ی 1700 که‌سی تێدابوو.