کاربەدەستێکی باڵای ناوچەی عەفرین باسی بڕینی ٨٥٠٠ داری زەیتون لە لایەن تیرۆریستان و ڕفێندرانی یانزە ھەزار کەس بە ھۆی تاقمە چەکدارەکانی کردووە
کاربەدەستێکی باڵای کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاندووە: لە کاتی چنینەوەی بەرھەمی دارەزەیتونەکان لە عەفرین لە ھەر سەد حەڵەبی ئەم بەرھەمە ٦٠ حەڵەبی لە لایەن تیرۆریستانەوە تاڵان دەکرێت و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە تێکڕایی ١٨ ھەزار داری زەیتون لەم ناوچەیەدا ٨٥٠٠ نەمامی بە ھۆی چەکدارانوە بڕدراوەتەوە.
«ھێڤی موستەفا» ھاوسەرۆکی پێشووی پارێزگای عەفرین لە وتووێژێکدا لەگەڵ کوردپرێس وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوەکانی دژی مرۆڤانەی تاقمە چەکدارەکان لە عەفرین وتیشی:ه کاتێک کە عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه داگیر کرا مافی مرۆڤیش له‌م ناوچه‌یه‌دا نەما.
ناوبراو گوتیشی: له ساڵی ٢٠١٨ ەوە ھەتاوه‌کوو ئه‌مڕۆ یانزە هه‌زار که‌س له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ھاوپەیمانی تورکیاوه ڕفێندراون که بۆ ئازادکرانیان داوای پاره له بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووە: داموده‌زگاکانی مافی مرۆڤ نا‌وێرن سه‌ردانی عه‌فرین بکه‌ن چوونکه ڕه‌فتارێکی دڕندانه له‌گه‌ڵیاندا ده‌کرێت.
بە قسەی ناوبراو: ھەتا ئێستا چه‌ندین جار داموده‌زگاکانی مافی مرۆڤ هه‌وڵیان دا‌وە سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه بکه‌ن ، کەچی چه‌کداره‌کان نەیانھێشتووەو له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕێگه به ئه‌نجامدانی سه‌ردانێکی وا نادات.
هێڤی مسته‌فا جه‌ختی کرده‌وه: هاوشێوه‌ی زاڵبوونی داعش به‌سه‌ر مووسڵ و ڕه‌ققه که که‌سێکی ئازا و بوێر نه‌بوو سه‌ردانی ناوچه‌که بکات ئه‌مڕۆکه‌ش تورکیا حاڵه‌تێکی تۆقاندنی له عه‌فرین هێناوه‌ته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ داموده‌زگایەک نه‌توانێت سه‌ردانی ناوچه‌که بکات.
هاوسه‌رۆکی پێشووی عه‌فرین وتووشیەتی: ڕۆژێک نییه که گه‌نجان و به‌ساڵاچووانی عه‌فرین له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن و نه‌کوژرێن، ڕۆژێک نییه که ئاگر له ده‌غڵودانی جوتیارانی کورد به‌ر نه‌درێت و ماڵ و سامانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه به‌تاڵان نه‌بردرێت.
هێڤی مسته‌فا تورکیا به به‌رپرسی سه‌ره‌کیی ئه‌م دڕندەکارییانە زانیوەو ڕوونی کردووەتەوە کە: تیرۆریستان به به‌رنامه و پلانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامانجه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه کە کوردانی عه‌فرین ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن بۆ ئه‌وه‌ی له جێگه‌ی ئه‌وان چه‌کدارانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان نیشته‌جێ بن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به دۆخی باخداران و جووتیارانی عه‌فرینیش کردووەو وتوویەتی: عه‌فرین ناوچه‌یەکی شاخاوی و ئاوه‌دان و پڕپیته که تا پێش له هێرشی تیرۆریستان خه‌ڵکی ناوچه‌که له ڕێگای کشت و کاڵ و باخداری و داری زه‌یتوونه‌وه ده‌ژیان،کەچی لە پاش داگیرکرانی ناوچه‌که له‌لایه‌ن تیرۆریستانەوە ژیانی خه‌ڵک به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بووەته‌وه و ئابووریی خه‌ڵکیش که‌وتووەته ده‌ست تیرۆریستان.
هێڤی مسته‌فا جه‌ختیشی کردووه کە: نزیکه‌ی ١٨ هه‌زار داری زه‌یتوون له عه‌فریندا بوو که ئه‌مڕۆکه ٨٥٠٠ نه‌مامی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بڕادراوە. سوپای تورکیا لە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە بە ھاریکاریی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە سوپای بەناو ئازادی سووریا ھێرشێکی لە قەواخی خۆی وتەنی چڵەزەیتون دژی جەماوەری شاری عەفرینی باکووری سووریا دەست پێ‌کرد. دەوڵەتی ئانکارا بەرلەمەش ھێرشێکی بە ناوی قەڵغاتی فۆراتەوە لە باکووری سووریا ئەنجام دابوو.
دیمەشق گەلێک جار لە ئۆپراسیۆن و ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سووریادا ڕەخنەی گرتووە.