ته‌مووز 17, 2019 18:49 Asia/Tehran
  • ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسەواری کەونارایی عەفرین لە وتوویژ لەگەڵ کۆردپرێس؛لەسەدا ٦٥ـی تەپۆڵکەی کەونارایی عەفرین کاولبووە/ئامانجی تورکیا پاکتاوکردنیی شووناسی کوردەکانە لە عەفرین

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسەواری کەونارایی عەفرین گوتیشی: یەک لە گرنگترین ئاسەوارەکانی کەونارایی عەفرین تەپۆڵکەی کەونارایی"ئاندار"ـە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠٠ ساڵ بەرلەزایین کەلە سەدا ٦٥ـی ئەم تەپۆڵکەیە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرو نابوود کراوە.

"حەمید ناسر" ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوە بەرایەتی ئاسەورای کەونارایی عەفرین کەلە ناوچەی شەهبا و نزیک عەفرین سەقامگیربووە لە وتوویژێک لەگەڵ کۆردپرێس بە ئاماژە بە کردەوەکانی تورکیا و گرووپگەلێک کە تورکیا لاگرییان لێوەدەکات  سەبارەت بە ئاسەواری کەونارایی عەفرین گوتی: عەفرین ناوچەیەکی کەوناراییە کە دوای پەلاماری ترۆریستان،ئاسەوارەکانی کەونارایی و میژوویی یان لەناوچوون و یان خەریکە لەناودەچن.

ئەو گوتیشی: یەکێ لە گرنگترینی ئەم ئاسەوارانە،تەپۆڵکەی کەونارایی (ئاندار) بوو کە میژووی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠٠ ساڵ بەرلە زایین کەلە سەدا ٦٥ـی ئەم تەپۆڵکەیە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرو نابوود کراوە.ئەودەشلێت: پەرەستگەی ئاندار یەکی لە پەرەستگە بەناوبانگ و یەکجار گرنگەکانی مێژوویی لە عەفرین بوو کە  سوپای تورکیا خەریکی رۆنانی پێگەیەکی سەربازییە لەو شۆێنە دا.

حەمید ناسر دانی بەوە داناوە کە تەپۆڵکەی شێخۆیش یەکێ لە تەپۆڵکە کەوناراییەکانی تەنیشت عەفرینە کە لەلایەن گرووپە جەکدارەکانەوە خەریکی لەناو دەبردرێت وبە سەرنج لە ئیتلاعاتێک کە گەییشتۆتە دەستمان نزیک ١٥ رۆژە کەبە کەرەستەی قوورس خەریکن نابوودی دەکەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسەواری کەونارایی عەفرین بە ئاماژە دان بە بێدەنگیی ناوەندە بەرپرسەکانی نێو دەوڵەتی بەرامبەر کردەوەکانی تورکیا گوتی: هیچ یاسایەکی نێو دەوڵەتی قەبووڵناکات لەناوچە کەونارایی و مێژووییەکان، ئەم چەشنە کردەوەیانە لە ڕەوتی نەهێشتنەوەی هۆکارانی شووناسی نەتەوەیەک بەڕێوە بچێت.

 ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسەواری کەونارایی عەفرین هاوکات لەگەڵ تۆمەتبارکردنیی تورکیا بە سرینەوەی ماک و شووناسی کوردەکان لە عەفرین،گوتی: ئەم کردەوەگەلە ڕاستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە ئەنجام ئەدرێت و فەرمانەکانی لەلایەن کاربەدەستانی تورک دەردەکرێت. ئێمە لەناوەندە نێو دەوڵەتییەکان و بەتایبەت ڕێکخراوەی یونێسکۆ داوادەکەین کە تیمی لێکۆڵینەوە پێکبهێنن و برۆنە عەفرین و لەنزیکەوە بارودۆخەکە ببینن.