ته‌مووز 21, 2019 20:12 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی چەک وچۆڵی ئیسرائیلی لە گردو پەری

سەرچاوەکانی سوری باسیان لە دۆزرانەوەی چەک ،تەقەمەنی و دەرمانەکانی بەرهەمی رژیمی زایۆنی لەکاتی پاکتاوکرانیی گردو پەڕی "قۆنەیتەرە"کردووە لە باشووری سوریا دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە سانا، بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە،  کەرەستە وئامێرە دۆزراوەکان هی تاقمە ترۆریستییەکانە کەلە ناوچەی "قۆنەیتەرە" لەوان کەڵکییان وەرگرتووە.

سوپای سوریا تا بەئێستا بەجاران لەمەر پاکتاوکردنیی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە هەمماری چەک و تەقەمەنی سازکراوی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوان ئەمریکا دۆزیوەتەوە.

هەر لەم حالە دا، هیزەکانی سوپای سوریا هێرشی ترۆریستانی "بەرەی نۆسرە"بۆ سەر ناوچەی "ئەلقەسابیە" لە گردو پەڕی"ئەدلەب" ـیان ناکام هێشتۆتەوە.

لەلایەکی ترەوە، بە هۆی کەوتنیی ڕاکێتی ترۆریستان لە ترۆمبیلی کەسانی سیڤیل لە ناوچەی "سەعسەع" لەقۆنەیتەرە" دوو کەس لەوان مندالێک کوژران و سێ کەسی تر بریندرا بوونە.

تاقمە ترۆریستیەکان، دوای شکستە بەردەوامەکانیان بەرامبەری سوپای سوریا ، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە پەلامارەکانی بە ڕاکێت و هاوەن بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی ئەم وڵاتە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاویی تاقمە ترۆریستییەکان کە عەرەبستان وئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان داکۆکییان لێوە دەکردن بەمەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە. سوپای سوریا تا بەئێستا زۆرتری ناوچەکانی ئەم وڵاتەی لە ژێر رکیفی ترۆریستان ڕزگار کردۆتەوە .

سەرپەیڤ