ته‌مووز 23, 2019 15:20 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەسی مەدەنی لە پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر حەلەبی سووریا

ژێدەرە ئەمنییەکانی سووریا باسی پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دوو شارۆچکەی لە دەڤەری شاری "حەڵەب" و کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەسیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ تیرۆریستان ئێوارەی دووشەممە شارۆچکەکانی "الجمیلیه" و "الحمدانیه"ـیان لە دەڤەری شاری "حەڵەب" لە باکووری سووریا دایە بەر گوللەهاوەن کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ٧ کەس کوژران و ٨ کەسیش بریندار بوون.

گرووپە تیرۆریستییەکان یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوویش چەن ناوچەیەکی شاری "حەڵەب"یان دابوویە بەر گوللەهاوەن کە  ئەو پە لامارەیش بووە هۆی کوژرانی ٨ کەسی مەدەنی و بریندار بوونی ژمارێکی زیاتر لە خەڵکی ئاسایی.

لە ناوچەکانی ڕۆژاوای "حەڵەب"ی سووریا، گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن تورکیاوە چالاکی دەکەن  و بەردەوام ئەم شارە دەدەنە بەر پەلاماری بە گوللەهاوەن.

سەرپەیڤ