ته‌مووز 29, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • پیداگری مۆفتی سووریا لە سەر یەکیەتی ویەکگرتوویی موسوڵمانان لەمەڕ پرسی فەلەستین

مۆفتی گەورەی سووریا لەسەر یەکیەتی موسوڵمانان لە بەرانبەر نەخشە وپیلانی دوژمنان لە دژی پرسی فەلەستین پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری تەسنیم" ئەحمەد بەدرەدین حسون " مۆفتی گەورەی سووریا لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ" محەممەد ئەلهباش" ڕاوێژکاری سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە دەمیشق وتی: پرسی فەلەستین لە سەرەتی وئەولەویەتی هەڵوێستە کانی  سووریا بووە ومەبەست لە زەخت وگوشار لەدژی سووریایش هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە هەمبەر پرسی فەلەستینە .  حسون هەروەها لەسەر گرینگایەتی دەوری زانایانی موسوڵمان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بیر وهزری توندرەوی خوازی وبەرەنگاربوونەوەی ترس وتوقان لە ئیسلام پیداگری کرد. ڕاوێژکاری سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین یش وتی: زانایان بۆ یەکگرتووکردنی ڕیزی ئۆمەتی ئیسلام ویەکپارچە کردنیان لەمەڕ پرسی بنەڕەتی یانی پرسی فەلەستین هاوکاری بکەن.

سەرپەیڤ