ته‌مووز 29, 2019 18:21 Asia/Tehran
  • لەناوبرانی مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی ئیدلەب و حەماە

سوپای سوریا پێگەو مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرەی لە ئیدلەب و حەماە مووشەکباران کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سوریا(سانا)؛ سوپای سوریا رۆژی دووشەممە ئۆتۆمبیلی ترۆریستان لە گردووپەری باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلەبیان بە مووشەک پێکا کە وێڕای تێکشکاندنی ئۆتۆمبیلی ترۆریستان، هەموو سەرنشینەکانی کوژران.

سوپای سوریا، مۆڵگەی ترۆریستان ناسراو بە "کەتائیب ئەلعیززە" لە شارۆچکەی "کفرزیتا" لە گردووپەڕی باکوری رۆژاوای حەماە یشیان تۆپباران کرد کە بەهۆیەوە، هەموو کەلوپەل و چەکئامێری ترۆریستان لەناوچوو و ژمارێک لەوانیش کوژران.

سوریا لە حەوت ساڵی ڕابردوودا شایەتی ئامادەبوونی ئەو گرووپە ترۆریستیانە بووە کە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی-رۆژاواییەوە داکۆکییان لێ دەکرێ کە تائێستا بەسەدان هەزار کوژراو و بەملوێنان ئاوارەی لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە.

بەپاڵپشتیی وڵاتانی دۆست و تەوەری خۆڕاگری، حکومەت و خەڵکی سوریا لەدوو ساڵی ڕابردوودا، بەشی زۆری ناوچە داگیرکراوەکانیان لەچنگ ترۆریستان رزگار کرد بەڵام ژمارێک لە ترۆریستە بەجێماوەکان، لەبەشگەلێکی باکوری سوریادا خۆیان حەشار داوە.

سەرپەیڤ