ئاب 04, 2019 08:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان سەرباز بە هۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی «الشعیرات»ی سووریا

مێدیاکانی سووریا رایانگەیاند بە هۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی «الشعیرات» لە پارێزگای حومس لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ٣١ ئەفسەر و سەرباز کوژراون.

ئەو تەقینەوەیە لە کاتی گواستنەوەی کەرەستەی جەنگی و تەقەمەنیی کۆن لە فڕۆکەخانەی «الشعیرات»  ڕووی داوە.

ژێدەرە مێدیاییەکانی سووریا هەروەها باسی دۆزرانەوە و دەست بە سەردا گرانی یەک تەن مادەی تەقەمەنیی تیرۆرستانیان کرد لە شاری "ئەلباب" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا.

تیرۆریستانی داعش ئەو تەقەمەنییانەیان لە کارگەیەکدا بۆ ساز کردنی بۆمب بەکار دەهێنا.

سەرپەیڤ