ئاب 06, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • گەییشتنی کەرەستە و ئامێرەکانی سەربازی ئەمریکا بە سوریا بۆ پشتگری لە میلیشیا کوردەکان

هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ پشتگریی لە میلیشیا کوردەکان ناسراو بە"هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا" ٧٠ لۆری چەک و کەرەستەی سەربازییان بۆ ئەم وڵاتە بەڕێکردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری فارس،گرووپی"چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا" لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند،لۆرییە ئەمریکاییەکان لە باکووری عێراقەوە و لە ڕێگای بوارگەی"سووەیدیە-ئەلوالید" گەییشتوونەتە ڕۆژەهاڵاتی سوریا.

"چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا" لەم ڕاپۆرتە دا دەلێت، ئەمە بیست و دووهەمین باروبنەی سەربازییە کە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا بەڕێدەکات؛ تابە ئێستا لانیکەم دوو هەزار و ١٠٠ لۆری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق گەییشتوونەتە سوریا.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بە بیانووی خەبات دژی تاقمە ترۆریستییەکان وبە بی ئیزنی دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دا ئامادەبوونی سەربازییان هەیە.

سەرپەیڤ