ئاب 11, 2019 11:24 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لە باشووری ئیدلیب؛ ئازاد کرانی ناوچەیەکی دیکە

هێزەکانی سوپای سووریا شەوی ڕابردوو توایان پاش شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە گەڵ تیرۆریستانی بەرەی نووسرە و شکست پێهێنانیان، ناوچەی ستراتژیکی "الهبیط" Hobait لە دەڤەری باشووری ئیدلیب ڕزگار بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دوابەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای سووریا، ٦٠ تیرۆریستی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە کوژران.

پێشتریش هێزەکانی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیبوویان شارۆچکەی "الجیسات" لە باشوری "الهبیط"  ئازاد کەن.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.

 

 

سەرپەیڤ