ئاب 11, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • بەردەوامی پشتگری ئەمریکا لە گرووپە چەکدارە کوردەکانیی سوریا

ئەمریکا وێڕای بەڕێکردنی ترۆمبیلەکانی هەڵگری یارمەتییەکانی سەربازی بۆ سوریا لە گرووپە چەکدارە کوردەکانیی ئەم وڵاتە پشتگری دەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی  هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلڤەزیۆن بە گێرانەوە لە هەواڵدەری ئاناتۆڵی،٧٠ ترۆمبیلی ئەمریکایی بریتی لە زرێی و کەرەستەکانی هەڵکەندن، شەوی ڕابردوو گەییشتوونەتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یە.پە.گە)و پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا(پە.کە.کە)لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دا.

بەڕێکردنیی یارمەتییەکانی سەربازی بۆ کوردەکانی سوریا لە حالیکدا ئەنجام دەگرێت کە لەچەند رۆژی ئەم دواییە کاربەدەستانی ئانکارا جەختییان کردووە لە سەربەڕێوە چوونی هەرچی خێراتری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فۆرات بەمەبەستی بەدی هینانی ناوچەی ئارام و ئەمن.

کاربەدەستانی تورکیا بەجاران بە ئاماژەدان بەمەی کە پشتگریی چەکەمەنی ئەمریکا لە یەکینە چەکدارە کوردەکان لە باکوری سووریا نموونەی بەرچاوی پشتگرییە لە ترۆریسم ناڕەزایەتییان دەربریوە لە حاند ئەم کردەوەی ئەمریکا.

سەرپەیڤ