کوژرانی سێ سەرکردەی تیرۆریستان لە باکووری رۆژاوای سوریا
ئاب 12, 2019 10:31 Asia/Tehran
سێ سەرکردەی تاقمی ترۆریستیی جەیشولئەحرار لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سوریا لە باکووری رۆژاوای ئە وڵاتە کوژران .
بە پێی راپورتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سوریەکانەوە ، ئەبووموسعەب توونسی فەرماندەری گشتیی ، ئەبووسەتیف بەنشی فەرماندەری هێزە تایبەتیەکان و ئەبووقەتادە حومسی فەرماندەری ژووری هەڵمەتی سەربازیی تاقمی تیرۆریستیی جەیشولئەحرار رۆژی یەکشەممە لە بەشی باشووری ئیدلب کوژراون .
هەروەها ئەرتەشی سوریا بە دوای تێکهەڵچوونی قورس لە گەڵ تیرۆریستان لە باکووری پارێزگەی ئیدلب ، ناوچەی تەل سوکەیک ، شارۆچکەی سوکەیک و شارۆچکەی هوبایتی بە تەواوەتیی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی .
تیرۆریستان بە جاران پارزێگاکانی ئیدلب و حەما و ناوچەکانی سوریا و کەسانی مەدەنیی ئەم وڵاتەیان پێکاوە .