ئاب 12, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • کوژرانی والی خۆناودێری داعش لە ئیدلیبی سووریا

دیدەوانی مافی مرۆفی سووریا لە کوژرانی والی خۆناودێری گروپی تیرۆریستی داعش لە ئیدلیب هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ماڵپەڕی سومەریە نێوز ، دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریالەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند: دووکەس لە فەرماندەکانی گروپی تیرۆریستی داعش کە یەکیکیان " والی ئیدلیب" بوو لە تێکەڵچوون لە گەڵ هێزە ئاسایشتیەکانی سووریا کوژران . بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئەم دو وسە رکردەیەی گروپی تیرۆریستی داعش لەکاتی هەڵمەتی هاتن بۆ ناو ماڵێک لە دەوروبەری شاری سلقین هەڵکەوتوو لە سنووری سووریا وتورکیا لە رۆژئاوای ئیدلیب کوژران. هەرلەم حاڵەدا ، سێ سەرکردەی گروپی تیرۆریستی "جەیش ئەلئەحرار " یش ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە لە تێکەڵچوون لەگەڵ سوپای سووریا لە باشووری ئیدلیب کوژران. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە " عەلی ئەیوب" وەزیری بەرەڤانی سووریا ، رٶژی ڕابردوو بە فەرمانی " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە شارۆچکەی ستراتژی ئەلهەبیت لە گردوپەڕی باکووری سووریا سەردانی کرد. سوپای سووریا ئەم دواییە دوابە دوای تێکەڵچوونی توند لەگەڵ تیرۆریستەکان لە باکووری پاڕێزگەی حەما وباشووری پارێزگەی ئیدلیب ، ناوچەی تیل سکیک ، شارۆچکەی ئەلهەبیت ی بە شێوەی تۆکمە وتەواو خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. پارێزگەی ئیدلیب ، دوایین بنکەی تیرۆیستەکان لە سووریایە.

سەرپەیڤ