ئاب 13, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی سوریا بەرەو ئیدلب لە پێشڕەوی دایە

ئەرتەشی سوریا بە دوای هەڵوەشانی ئاگربەسی ئیدلب کە لە دوایین خولی دانوستانەکانی ئاستانە دامەزرابوو لە حاڵی پێشڕەویی بەرەو ناوەندی ئەم شارە ستراتژیکە لە باکووری سوریایە .

بە پێی راپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک ، هاوکات لە گەڵ  گەڵاڵەی پرسی بەدیهێنانی ناوچەی ئارام ، گۆڕانکاریەکی دیکەش لە رۆژاوای ئەم وڵاتە خەریکە ڕووەدات .

ئەرتەشی  سوریا بە دوای هەڵوەشانی ئاگربەسی ئیدلب کە لە دوایین خولی دانوستانی ئاستانە وەدەس هالبوو خەریکی پێشڕەوی بەرەو ناوەندی ئەم شارە ستراتژیکەیە لە باکووری رۆژاوی سوریا .

 بە گوێرەی راپۆرەکان ، هێزە کانی ئەرتەشی سوریا بە کۆنتڕۆڵ کردنی شارۆچکەیەکی ستراتژیکی دیکە بە ناوی شارۆچکەی ئەلهەبیت لە ئیدلب پێشڕەویەکانی خۆیان بەرەو خان شەیخوون زیاد کردووە و لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم بەینە ی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی وسریا لە گەڵ هێزە بەرهەڵستکارەکانی خۆیان لەم دەڤەرە 61 کەس لەو هێزانە کوژراون . 

بە پێی دوایین زانیاریەکان هێزە کانی ئەرتەشی سوریا گەیشتوونەتە 9 کیلۆمەتریی خان شەیخوون .

 هەروەها چاودێری مافی مروڤی سوریا  لە هەواڵێکدا باسی هێرشی ئەرتەشی سوریای کرد بە ڕۆکێتی زیرەک بۆ سەر ناوەندێکی سەر بە هێزەکانی تەحریروشام .

تێکهەڵچوونی قورسی نێوان ئەرتەشی سوریا  و تاقمی تیرۆریستیی  هەیئەتی تەحریروشام لە ئیدلب درێژەی هەیە .