ئاب 14, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • فرەتر لە نێو ملیۆن ئاوارەی سووریایی گەڕاونەتەوە بۆ زید ونیشتمانیان

سەرۆکی ناوەندی هاوئاهەنگی ڕووسیا لە بنکەی حەمیمیم لە رٶژئاوای سووریا لە بەیان نامەیەکدا هەواڵی دا لە گەڕانەوەی فرەتر لە ٥٨٠ هەزار سووریایی بۆ وڵاتەکەیان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " ئالیکسی باکین" سەرۆکی ناوەندی هاوئاهەنگی ڕووسیا لە بنکەی حەمیمیم ڕۆژی چوارشەممە" ئەمرۆ" لەم بەیان نامەیەدا ئاماری گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان لە وڵاتانی بیانی بۆ نیشتمانیان ٥٨٥ هەزار و٣٨٠ کەس ڕاگەیاندو ڕایگەیاند : بە گشتیی یەک ملیۆن و٣٠٠ هەزار کەس لە سووریاییەکان کە ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە چووبوونە ناوچەیەکی تر لە سووریا ، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان. ئالکسی باکین بە ئاماژەدان بە درێژەی پەلاماری " گروپە نایاساییە چەکدارەکان " بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگاکانی ئیدلیب ولازقیە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگر بڕ لە دوهەمی ئۆت وتی: تەنیا لەماوەی ٢٤ کاژێر ، ئەم گروپە چەکدارانە ٢٥جار ئاگر بڕیان بنپێکردووە. هێزەکانی سوپای سووریا ڕۆژی ڕابردو بە ئەنجام دانی هەڵمەت لە ڕێفی باشووری ئیدلیب ٢٠ کەس لە ئەندامانی تیررۆیستیان کوشتن. بە سەرکەوتنی سوپای سووریا لە تێکشکانی تیررۆریستەکان ودامەزرانی ئاسایشت لەم وڵاتە، ئاوارە سووریەکان خەریکی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ