ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی سووریا: گەڵاڵە ناوچەی ئارام گەڵاڵەیەکی داگیرکارانەو دابەشکەرانەیە
عەبدولقادر عەزوز، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی سووریا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوەکانی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا پێی داگرت:گەڵاڵە ناوچەی ئارام گەڵاڵەیەکی داگیرکارانەو دابەشکەرانەیە.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ھاوارنیوز،عەبدولقادر عەزوز، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی سووریا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوەکانی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا پێی داگرت: تورکیا ھەر له سه‌ره‌تای سەرھەڵدانی قه‌یرانەکەی سووریا لە هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی کێشەی په‌نابه‌رانی سووری له ناو خاکی خۆی دایە، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که لەبەر تیرۆریستان و گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه ناچار بوونه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بێڵن.
زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی تورکیا له سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ناڵێنن چونکو تورکیا بە بڕشتانە لەگەڵ ئەو ڕەفتارە ناشیرینەی کەلەگەڵ پەنابەرانی سووری دەکرێت ناوچوڵێتەوەو لەم بوارەدا بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونەتەوەییش ئه‌م بابه‌ته قووڵتر ده‌کاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: تورکیا به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر کەڵکاژۆیی له په‌نابه‌رانی سووری ده‌کات له‌وانه گوشارخستنه سه‌ر دیمه‌شق و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌که‌یان. تورکیا له ڕێگای په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی وڵاته‌که‌ی گوشاریش ده‌خاته سه‌ر ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا قبووڵ بکه‌ن. هاوکات تورکیا و خودی ئه‌ردۆغان له ڕێگای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامه‌وه سیاسه‌تی به‌تورک کردنی باکووری سووریا پێ وشوێن دەگرێت. پڕۆژه‌یەک که له ڕاستیدا پڕۆژه‌یەکی داگیرکه‌رانه و دابه‌شخوازانه‌یه. پڕۆژه‌یەک که سه‌رۆک کۆماری تورکیا بەنیازە شکسته‌کانی خۆی پێ قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.