ئاب 14, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بە ئاسمانی سووریادا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی دەست پێ بوونی گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەم وڵاتە بە ئاسمانی باکووری سووریای کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی تورکیاو ئەمریکا بۆ پێکھێنانی " ناوەندی هەڵمەتی هاوبەش " لە شاری شانلی ئورفای تورکیا بە مەبەستی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن لە باکووری سووریا ڕایگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا گەشتی خۆیانیان بە بەرزایی ڕۆژھەڵاتی فۆرات لە باکووری سووریا دەست پێ کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تورکیاو ئەمریکا ھێشتا لە سەر کنەکردنەنێو خاکی سوریا ناکۆکن، تورکیا داوای پێکھاتنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی ٣٢ کیلومەتر لە خاکی سووریا دەکات و کەچی ئەمریکا بەس بە ١٥ کیلومەتری ڕازی بووە.

واشێنگتۆن و ئانکارا ڕایانگەیاندووە کە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە مەبەستی ڕزگار کردنی خەڵکی سڤیل و دوور خستنەوەی تاقمە تیرۆریستەکان لە سنوورەکانی تورکیا پێک دێت ، کەچی لێکۆڵەران لەو باوەڕەدان کە ئامانجی سەرەکی لە پێکھاتنی ئاوا ناوچەیەک دەرباز کردنی تیرۆریستانە.

دیمەشق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەدا بڕیاری تورکیاو ئەمریکا بۆ پێکھێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریای ئیدانە کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندووە، ھەرچەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکاو تورکیا لە بارەی سووریا، دەست درێژیی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری و دەستەڵات و یەکێتیی گەلی سووریاو پێشێلکردنی ئاشکرای مافی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە ئەژمار.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.