ئاب 16, 2019 15:30 Asia/Tehran
  • دەست بەسەراگرتنی  سوپای سووریا بەسەر گردوپەڕی باشووری ئیدلیب لە باکووری ئەم وڵاتە

سوپای سووریا هەواڵی دا لە دەست بەسەراگرتنی هێزەکانی سوپا بەسەر گردوپەڕی باشووری ئیدلیب لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینی هەواڵدەری سووریا سانا ، سوپای سووریا گوندەکانی " کەفر عەین" خەربە مورشید " ئەکمەنتار" وتیل عەباس" لە گردوپەڕی ئیدلیب یان لە ژێر داگیر کاری گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە ئازاد کرد ودوایین ناوەندەکانی کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان لەم ناوچانە یان تەقاندەوە. پێشڕەوی سوپای سووریا دوای ئازاد کرانی شارۆچکەی گرینگ وستراتژیکی " ئەلهەبیت " لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجامی گرت. ئەم شارۆچکەیە گەورەترین شارۆچکەی باشووری ئیدلیب دێتە ئەژمار. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای سووریا لە چەند ڕۆژ لەمەوپیش پێشڕەوی مەیدانی بەرەو شاری ستراتژی " خانشێخون" ی تەشەنا پیدا کەلە مەودای سێ کیلومێتری  لە مێحوەری باکووری ڕۆژئاوادایە. شاری خان شێخون کە زاڵە بەسەر ڕێگا سەرەکیەکان، گرینگایەتی زۆری هەیە وزاڵبوون بەسەر ئەم شارە هەنگاوی یەکەم بۆ کرانەوەی رێگای نێوان پێتەختی ئابووری سووریا یانی حەڵەب لەگەڵ دەمیشقە.