کوژرانی سێ هێزی سوپای ئازادی سووریا لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین
هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین بنکه و باره‌گای سوپای ئازادی سووریا له باشووری مارعیان کرده ئامانج که له ئه‌نجامدا 3 هێزی سوپای ئازادی سووریا کوژران و 2ی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوارنیوز؛ هێزه‌کانی ناسراو به "هێزی ڕزگاریی عه‌فرین" که پاش داگیرکردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریاوه بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین پێکهاتوونه به‌یاننامه‌یێکیان له‌باره‌ی پێکدادانی ئه‌مدواییه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی سوپای ئازادی سووریا له ناوچه‌ی مارع بڵاو کرده‌وه و ڕایان‌گه‌یاند: له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا سێ هێزی سوپای ئازادی سووریا له پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له مارع کوژران و 2ی دیکه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له باشووری مارع به به‌کارهێنانی چه‌کی سووک و نیوه‌قورس بنکه و باره‌گای سوپای ئازادی سووریایان کردۆته ئامانج که له‌و هێرشانه‌دا زه‌برێکی قورس له یه‌که‌کانی سوپای ئازادی سووریا لەو ناوچە داگیرکراوەدا دراوه.