ئاب 18, 2019 19:32 Asia/Tehran
  • مووسەوی: هەوڵ وهەنگاوی ئەمریکا لە سوریا، هۆکاری ناپاوەجێی و نائەمنییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانەکان و ڕێککەوتننەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەبارەی بەدیهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای بە دنە دەرانە و هۆی نیگەرانی زانیوە.

سەید عەبباس مووسەوی گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: کردەوەگەلێک لەم چەشنە وەکوو ڕەفتارەکانی دیکەی کاربەدەستە ئەمریکاییەکان بووەتە هۆی ناپاوەجێی و جگە لە خۆوەردان لە کاروباری نێو خۆی سوریا، دەبیتە هۆی بەدیهاتنی نائەمنی لە ناوچە دا.

مووسەوی بەڕاشکاوی گوتی: ڕەفتاری ئەمریکاییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستدرێژی ئاشکرا لە دژی دەستەڵاتداریەتی یاسایی و سەروەری  وڵاتی سوریا بووە و بە پێچەوانەی بنەماکانیی مافە نێو دەولەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە.

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتایی دا گوتی: ڕوون و ئاشکرایە نیگەرانییە ئاسایشتییەکان لە سنوورە باکوورییەکانی سوریا لە تەشکی ڕیککەوتننەکانی دوو لایەن لەگەڵ دراوسیکان و یارمەتی دانی یەکتری،چارەسەردەکرێت و چ پێویستییەک نییە بە خۆوەردانی دەستەڵاتە بیانییەکان.

تورکیا و ئەمریکا لەم بەینە  باسی لە ڕێککەوتنیی خۆی بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە تورکیا کردووە کە ئامانج لەو هەماهەنگیی لە نێوان لایەنەکان لە پێوەندی لەگەڵ ناوچەیەکی ئارامە کە لە باکووری سوریا بەدی دێت.

سەرپەیڤ