ئاب 19, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • سوریا ڕۆیشتنی لەشکەرییانی تورکیا بۆ ئیدلیبی شەرمەزار کرد

دەوڵەتی سوریا تێپەربوونیی لەشکەرییانی تورکیا لە سنووری سوریای بەمەبەستی پشتگری لە ترۆریستانی شکست هێناو لە گردو پەڕی "خان شێخوون" لە پارێزگای ئیدلیب، لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی ،شەرمەزارکرد.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سوریا(سانا)،لەشکەرییانی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ ترۆمبیلە زرێیەکانی خۆیان، بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە سنووری سوریا دەرباز بوون و بەرەو خان شێخوون ڕۆیشتن.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە  لەشکەرییانی تورکیا چوونەتە شارۆچکەی "سەراقیب" لە باکووری ئیدلیب و بەرەو خان شێخوون شۆینی گەمارە درانیی ترۆریستانی بەرەی نۆسرە  دەڕۆن.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای شەرمەزار کردنیی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا لەمەر رۆیشتنی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە،وشداری بە دەوڵەتی تورکیا داوە سەبارەت بە دواهات و شوێنهاتەکانیی  پێشێلکرانیی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریا. بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، سوریا کردەوەی دەوڵەتی تورکیای هاوڕەوت زانیوە لەگەڵ ڕەفتارەکانی دەستدرێژکارانە و گوتیشی: ڕۆیشتنی لەشکەرییانی تورکیا بەرەو شوینی گەمارۆی ترۆریستان، هیچ چەشنە کارتێکەری نییە لە سەر ئیرادەی ئەرتەشی سوریا لەمەر ئازاد کردنەوەی خان شیخون و پاکتاوکردنیی ترۆریسم لە خاکی سوریا.

ئەرتەشی سوریا، شەوی دووشەممە گەییشتە بەشەکانی باکووری شاری "خان شێخوون" و ترۆریستان خەریکن بەرەو سنوورەکانی تورکیا هەڵدین.

سەرپەیڤ