ئاب 19, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • هێزی ئاسمانی سووریا ڕێگای کاروانی سەربازی تورکیای بۆمباران کرد

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا ، ڕێگای کاروانی سەربازانی تورکیا لە ئیدلیب، لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایان، بۆمباران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی "ڕاشاتودەی" کاروانی سەربازانی تورکیا، داگری ٢٥ ترۆمۆبیلی زرەیی ولوری هەڵگری کەرەسە وئامێری سەربازی ڕۆژی دوشەممە بەرەو خان شێخۆن لە حەرەکەت دابوو کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بە بۆمباران کردنی ئەم کاروانە ، پێشیان گرت بە حەرەکەتەکەیان . سوپای سووریا لە سێ مانگ لەمەوپیش ، هەڵمەتی هاتن بۆ باشووری پارێزگەی ئیدلیب وباکووری پارێزگەی حەمایان دەسپێکرد ، لەم نێوان دا چەند جار بە نێونجێگەری بڕێک لە لایەنەکان ئاگر بڕ ڕاگەیندرا بەڵام تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بە ئاشکرایی بنپێیان کرد. سوپای سووریا شەوی یەکشەممە چوونە ناو بەشەکانی باکووری شاری " خانشێخون" وتیرۆریستەکان خەریکی هەڵاتن بەرەو سنوورەکانی تورکیان. خان شێخۆن ئاڵقەی پێوەندی مێحوەرەکانی ڕۆژهەڵاتی- ڕٶژئاوایی وباکووری ئیدلیبە وئازادکرانی وەکوو هەنگاوی یەکەمی کرانەوەی ڕێگای حەڵەب وەکوو ناوەندی ئابووری سووریایە. گرینگایەتی سەربازی خان شێخۆن یش لەوە دایە کە کونترۆڵە کەی بەدەس سەربازانی سووریا ئەم ئەگەریەی دەبێت لە بە هاسانی بەرەو باکوور یانی "مەعرە ئەلنەعمان " حەرەکەت بکەن، ناوچەیەک کە ئاڵقەی پێوەندی ڕیگاکانی نێودەوڵەتیی سووریا بەرە وباکوور، باشوور، ڕٶژهەڵات وڕۆژئاوایە. دەوڵەتی سووریاپاش ئەمە ، تێپەڕینی  سەربازانی تورکیا لە سنووری سووریا بە مەبەستی پشتیوانی لە تیرۆریستەکانی شکست خواردوولە دەوروبەری خان شێخۆن لەپارێزگەی ئیدلیب ، باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان شەرمەزار کرد وشوێنهاتەکانی بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی سووریا دەرەنجامی  نالەبارو نەرینی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەبێت.

سەرپەیڤ