ئاب 21, 2019 08:57 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: خەڵکی سوریا مکوڕن لەسەر ڕزگارکرانی دوابەست لەخاکی نیشتمانیان

سەرۆک کۆماری سوریا بەئاماژە بە دەسکەوتەکانی ئەم دواییەی سوپای وڵاتەکەی لە ئیدلەب، وتی: ئەو سەرکەوتنانە دەیسەلمێنێ کە گەل وسوپای سوریا سورن لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریستان و رزگارکرانی دوابەستی خاکی وڵاتەکەیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ شاندێکی ڕووسی بەسەرۆکایەتی "دیمیتری سابلین" وتی: سەرباری ئەوەی گرووپە ترۆریستییەکان لەلایەن ژمارێک لایەنی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لەوان تورکیا داکۆکیان لێ دەکرێ بەڵام ڕەوتی سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا هەروا بەردەوامە.

بەشار ئەسەد هەروەها وتی: گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ئیدلەب، داکۆکی بەرفراوانی تورکیا لە ترۆریستان بەوانەی وا بچوکترین گومانیان بەو کردانە بوو، سەلماند.

شاندی ڕووسیش لەو چاوپێکەوتنەدا ، هاتنەدی دەسکەوتەکانی سوپای سوریا لە شەڕی دژ بە ترۆریستانی پیرۆز بایی وت.

سوپای سوریا لەماوەی یەک مانگی ڕابردووداو دوابەدوای بەزێندرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لەلایەن تاقمە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکی تورکیا، بە ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی لە باکوری حەماە و باشوری ئیدلەب چەند شارۆچکەو گوندی ڕزگار کردو بەدەرپەڕاندنی ترۆریستان ئێستا گەیشتووتە شاری ستراتژی خان شەیخون لە باشوری ئیدلەب.

سەرپەیڤ