ئاب 22, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستان بۆ سەر گەڕەکی «جمعیه الزهراء»ی شاری حەڵەب

تاقمە تیرۆریستیەکان بە ھۆی موشەک و ھاوەنەوە گەڕەکی «جمعیه الزهراء»ی شاری حەڵەبیان کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، تیرۆریستانی تەکفیریی ڕۆژی پێنج شەممە بە ھۆی موشەک و ھاوەنەوە ھێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێعەنشینی «جمعیه الزهراء»ی شاری حەڵەب کە لە ئەنجام بڕێک زیان لەو گەڕەکە کەوت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێکدادانی نێوان سوپای سووریاو تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گەڕەکی «جمعیه الزهراء» لە نزیکی «مزارع الملاح»ی باکووری ڕۆژئاوای شاری حەڵەب ڕووی داوە.

شاڵاوی بەموشەک و ھاوەنی تیرۆریستان بۆ سەرگەڕەکی «جمعیه الزهراء»ی شاری حەڵەب لە کاتێکدایە کە سوپای سووریا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شاری ستراتژیی «خان شەیخون» لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەبی لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کرد.

خان شەیخون ئاڵقەی پەیوەدیدەری دەڤەرەکانی ڕۆژھەڵات ، ڕۆژئاواو باکووری ئیدلەبەو ڕزگار کردنی وەک یەکەم ھەنگاو لە ئاراستەی کردنەوەی ڕێگای حەڵەب وەکوو ناوەندی ئابووری و ھەروەھا دیمەشقی پێتەختی سووریا دێتە ئەژمار.

زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر خان شەیخون دا ھەروەھا ڕێگا بۆ ھێزەکانی سوپای سووریا سانا دەکات ھەتا بەرەو « مەعەڕەت ئەلنوعمان» لە باکووری ئەم وڵاتە پێشڕەوی بکەن و ئینجا دەستھات و سەرکەوتنی گەورەتر تۆمار بکەن.

ئیدلەب دوایین پارێزگای ژێرڕکێفی تیرۆریستان لە سووریایە. تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە ساڵی 2011 بە پشتیوانیی عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاو بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پەلاماری سووریایان داو لە ماوەی  ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.

سەرپەیڤ