ئاب 25, 2019 13:35 Asia/Tehran
  • ٢٠٠ لۆری کەرەستەی سەربازی ئەمریکا گەیشتە قامیشلۆ

سەرچاوە خۆجەییەکانی سووریا باسی گەیشتنی ٢٠٠ لۆری جیهازاتی سەربازی و چەکی ئەمریکی بە شاری قامیشلۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوە خۆجەییەکانی سووری ڕایانگەیاند کە ٢٠٠ بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و چەکی ئەمریکاییان گواستۆتەوە بۆ شاری قامیشلو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی بیدەنە دەستی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا کە لە لایەن واشنتۆنەوە داکۆکییان لێوە دەکرێ.

ئەو بارهەڵگرانە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو لە درێژەی پاڵپشتی لە هێزەکانی قەسەدە لە ڕێگای ڕێڕەوی سیمالکا کە هەرێمی کوردستان پێوەند دەداتە حەسەکەوە، گەیشتنە ناو شاری قامیشلۆ .

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: ئەو لۆریانە لە ڕێگای ڕێڕەوی سیمالکاوە تێپەڕین و بەرەوە ناوچەی کۆبانێ هەڵکەوتوو لە ٨٥ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژوای حەسەکە دەڕۆن.

 داکۆکیی ئەمریکا لە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا" لە کاتێکدایە کە سوپای سووریا شەوی شەممە ڕایگەیاند کە ناوچەکانی باکووری پارێزگای "حەماه" و باشوری پارێزگای "ئیدلیب"ی وەکوو دوایین بنکەکانی تیرۆریستان پاکتاو کردۆتەوە.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بە دەر لە یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە و هێزی سەربازیی خۆیان لەم وڵاتەدا سەقامگیر کردووە و تا ئیستایش بە ملیاردان دۆلار چەک و کەرەستەی جەنگیان خستۆتە بەردەستی تیرۆریستانی نێو سووریا و ئێراق. 

سەرپەیڤ