ئاب 28, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی کاربەدەستێکی ڕووسی لە ژماری ئەندامانی داعش لە سووریا

جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : نێزیک بە سێ هەزار کەس لە ئەندامانی داعش وپشتیوانەکانیان هێشتا لە سووریان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " گنادی کوزمین " ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتی: لە حاڵی حازر ، ژماری گشت ئەندامانی داعش وپشتیوانەکانیان لە سووریا دەگاتە نێزیک بە سێ هەزار کەس. ئەم کاربەدەستە ڕوسە وتی: سەرەڕای ئەمە، زۆرێکی تر لە گروپە تیرۆریستەکانیش لە سووریان کە بەرەی نوسرە لە سەروویان دایە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدڕێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا. سوپای سووریا ئەم دواییە بە یارمەتی موستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران وپشتیوانی ڕووسیا توانیی زۆربەی تیرۆریستە داعشیەکان تێک بشکێنێت وگروپە تیرۆریستەکانی تریش خەریکی تێک شکانن. ڕژێمی زایۆنی کە هەموو کات لە تیرۆریستەکان پشتیوانیان کردووە بە توندی نیگەرانی تێکشکا ن ولەناو چوونی تۆکمە وتەواویانن لە سووریا .

سەرپەیڤ