ئه‌یلوول 01, 2019 08:44 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە دەرعای سووریا؛ ٧ سەربازی سووری بریندار بوون

مێدیاکانی سووریا شەوی ڕابردوو رایانگەیاند کە بۆمبێک لە سەر ڕێگای تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی هەڵگری هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە دەڤەری شاری دەرعا لە باشووری سووریا تەقیوەتەوە.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا" ڕایگەیاند لەو تەقتینەوەیەدا ٧ سەربازی ئەم وڵاتە بریندار بوون.

سانا ڕایگەیاند کە تیرۆریستان ئەو  بۆمبەیان لە جووتسایدێک لە نێوان دوو شارۆچکەی "الکرک" و "الغاریه شرقی" لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا چاندبوو.

تیرۆریستان لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا پاش شکستە پەیتاپەیتاکانیان  بەرامبەر بە سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە پەلاماری خۆ کوژانە و تەقینەوەی ڕەشەکوژانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا.

لەو پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر شاروومەندی سووری بەتایبەت ژن و منداڵ کوژراو و بریندار بوون.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.