ئه‌یلوول 02, 2019 07:53 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی روسیا و تورکیا لە بارەی هەنگاوەکانی دواتر لە ئیدلب

وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی ، سەرۆک کۆمارانی روسیا و ترکیا لە بارەی هەنگاوەکانی دواتر بە ئاڕاستەی جێبەجێ کرانی رێککەوتنامەی ئیدلب رێککەوتن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سێرگی لاڤرۆڤ لە وتووێژێک دا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی یەکی روسیا وتیشی ، ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان لەسەر پارێزرانی رێککەوتنی ئیدلب پێداگرن .

 وەزیری دەرەوەی روسیا لە کاردانەوە بە رێککەوتنی ئەمریکا و ترکیا بۆ بەدیهێنانی ناوچەی ئارامی هاوبەش لە باکووری سوریا وتیشی ، مسکۆ داکۆکی دەکات لە گەیشتن بە رێککەوتنێک کە بە پلەی یەکەم یەکپارچەیی خاک و مافی سەروەریی سوریا بە فەرمی بناسێ .

 رێککەوتنامەی ئیدلب ی سوریا ئەیلوولی 2018 لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی روسیا و ترکیا لە سوچی ئیمزا کرا و بە گوێرەیەوە ، لەم ناوچەیە بازنەی بێ چەکی قورس بەدی دێ بەم حاڵەوە تیرۆریستان بە جاران ئەم رێککەوتنامەیان پێشێلکردووە و ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب و پارێزگاکانی دەوروبەریان تۆپباران کردووە .