ئه‌یلوول 13, 2019 09:19 Asia/Tehran
  • شاندەکەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا دیداری کرد لە گەڵ ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق

لێژنەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ناسراو بە ENKS دیدار و وتووێژی کرد لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس؛ شاندێک لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریاوە ناسراو بە ENKS ڕۆژی پێنجشەممە لە هەولێردا چاوی کەوت بە مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق.

لەو دیدارەدا "کامران حاجۆ" بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی ENKS  و "ئیبراهیم برۆ" ئەندامی ئەو ئەنجومەنە لە نێو ئەو شاندەدا بوون و لەگەڵ بارزانی دەستیان دایە لێکدانەوەی باروودۆخی ئەمدواییەی سووریا و هەڵوێست و ستراتژیایی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان سەبارەت بە قەیرانی ئەم وڵاتە و هەروەها هاوکێشە مەیدانی و سیاسییەکانی ئێستای ناوچەکەیان خستە بەر باس و وتووێژ.

بارزانی و شاندەکەی ENKS سەبارەت بە هەڵویستی و ستراتژیای پارت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی کوردەکانی سووریا بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ئەم وڵاتە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.