ئه‌یلوول 13, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • ١٥٠ی لەشکریی ئەمریکی ڕەوانەی سووریا دەکرێن

ڕۆژنامەیەکی نیۆیۆرک تایمز باسی ئامادە بوونی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی کرد بۆ ڕەوانەکردنی ١٥٠ لەشکری بۆ باکووری سووریا.

«نیۆیۆرک تایمز» وای بڵاو کردووەتەوە کە، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا«پێنتاگۆن» ئامادەیە ھەتا ١٥٠ سەربازی دیکە ڕەوانەی باکووری سووریا بکات بۆ گەشت لێدانی ھاوبەش لەگەڵ تورکیا.

ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە وتووشیەتی: ڕەوانە کردنی ئەم ژمارەیە لە ھێزەکان لە ئاراستەی ھەنگاوە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایە لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا. پەیوەندییەک کە دوابەدوای پشتگریی واشێنگتۆن لە کوردانی سووریا تێکچوو بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا خۆیانیان لە قەرەی ڕادەربڕین لە بارەی ڕەوانەکرانی ھێزی تازە بۆ سووریا نەداوە، بەڵام کۆمەڵێک لە بەرپرسان لە نێو سوپادا وتوویانە کە ڕێککەوتنی یەکجاری لە سەر ئەم کارە کراوە.

بە قسەی نیۆیۆرک تایمز لە ئێستادا نزیکەی ھەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریادان. ئانکاراش مانگی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەمریکادا لە سەر پێکھێنانی ناوەندێکی ھاوبەشی ئۆپراسیۆن لە تورکیا بە مەبەستی ڕێکخستنی ھاوپەیوەند بە کاروباری دامەزراندنی ناوچەی ئارام و بەڕێوە بردنی ڕێککەوتووە.

میدیاکانی تورکیا وایان بڵاو کردووەتەوە کە ئانکارا خوازیاری پێکھاتنی ناوچەیەکی ئارامی ٣٢ کیلومەتریی لە باکووری سووریایە و پێ لە سەر ئەوە دادەگرێت کە ھێزەکانی ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەو نا.چانە ڕابماڵێت. دەوڵەتی تورکیا ئەو ڕێککەوتنە لێبڕاوانە ئیدانە کردووەو بە پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەری و دەستەڵاتی خۆی زانیوە.

سەرپەیڤ