ئه‌یلوول 14, 2019 17:51 Asia/Tehran
  • هۆز و خێڵە کوردیەکانی سووریا: نەیاری دانرانی

عەشیرەکانی کوردی سوریا لە شاری حەسەکە، کۆبوونەوەیەکیان سازداو لە کۆتاییدا، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایانگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ حکومەتی سوریاو هەڵکردنی ئاڵای ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوڕات نییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، کۆبوونەوەی عەشیرەتەکانی کورد لە شاری ئەلمالکییە هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو.

سەرۆک عەشیرەکان و پیاوماقوڵانی کوردی نیشتەجێی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، جڤینی عەشیرەکانی کوردیان بەئامادەبوونی بەسەدان کەس لە نوێنەرانی ئەو عەشیرەتانەو نوێنەرانێک لە دەم و دەزگەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و عەشیرە عەرەبییەکان بەڕێوە برد.

لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەدا، بەیاننامەیەک دەرکرا کە تێیدا، ئامادەبووان خوازیاری دەسپێکرانی وتووێژی جیددی و بەرپرسانەی نێوان دەمشق و دەزگەی ناسراو بە(ئەنجومەنی دیموکراتیکی سوریا) بوون.

بەشداربووان لەو دانیشتنەدا ڕایانگەیاند کە دەبێ ئامانج لەو دیالۆگ و وتووێژانە، چارەسەریی قەیران و پێش گرتن بەهەرچەشنە هەوڵدانێک بێ بۆ خەوشدارکردنی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سوریا.

هەواڵدەریی سپۆتنیکیش ڕاپۆری دا؛ لەو بەیاننامەدا، "هەڕەشەو گوڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لایەنگری داعش و گرووپە فاشیستییەکانە، ڕەت کراوەتەوە؛ ئەو هەڕەشانەی هەموو هەوڵەکانی هاتنەدی ئاشتی، ئاسایش و سەقام لە سوریاو ناوچە پووچەڵ دەکاتەوە".

"حەواس جدیع" سەرۆک عەشیرەی کوردی"تەی" و یەک لەسەرۆک عەشیرەکان لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە عەشیرەو تایفەکانی کوردی ئامادە لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا، گشتیان نەیاری دابەشکران و پارچە پارچە کرانی سوریان و جەخت دەکەن لسەر یەکپارچەیی خاک و سەروەریی وڵاتەکەیان لەژێر ئاڵای سوریادا.