لەبارەی ڕاپۆرتی لێژنەی پەیجۆری ڕاستی لە عەفرین و پێشێل کاری سپای تورک: 350 هەزار لانەورێز، 5هەزار رفێنرراو و بەندکراوی بن ئەشکەنجە.
مافناسی سووری گوتی: ڕاپۆرتی لیژنەی پەیجوری ڕاستەقینەکانیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەبارەی بنپێکرانیی مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیا و چەکداران لە عەفرین، هیچ دەستەبەرییەکی نییە.
"ئیبراهیم شێخوو" مافناسی عەفرینی کە دوای داگیر کرانیی ئەم ناوچەیە لەلایەن تورکیا و چەکداران چووەتە ناوچەی شەهبا ،لە بارەی ڕاپۆرتی تازەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە بنپێکرانیی مافی مرۆڤ لە عەفرین لەلایەن تورکیا و تاقمە چەکدارەکان بە کوردپرێسی گوتی: ئەم ڕاپۆرتەی لیژنەی پەیجووری ڕاستەقیەنکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کردەوەیەکی باشە بەڵام بۆ لێکدانەوەی تاوانکارییەکانی تاقمە چەکدارەکان لەم ناوچەیە زۆر کەمە.
ئەو گوتیشی: ئەمە یەکەمین کاردانەوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە ڕووداوەکانی عەفرینە بەڵام شتێک لەمەسەلەی دەستدرێژکاری تورکیا و چەکداران کەم ناکاتەوە.
ئەمەی بۆ خەڵکی عەفرین گرنگە کردەوەگەلێکە لە پێناو کۆتایی دان بە دەستدرێژی تورکیا.ئەو گوتیشی: ڕاپۆرت دان هیوایەکی تێدا نییە بۆ کۆتایی دان بە دەستدرێژییەکانی تورکیا لە عەفرین و تەنیا ڕادەربڕین و ڕاپۆرتە کە هیچ دەستەبەرییەکی بۆ نییە.
ئەم مەفناسەی سووری گوتیشی: ئەم ڕاپۆرتە چ ئاماژەیەکی نەکردووە بە دەستدرێژکاری و ڕۆیشتنی نایاسایی تورکیا و ترۆریستان بۆ عەفرین، لە حاڵێکدا کە گەورەترین تاوان داگیرکرانیی خاکی وڵاتێکە لەلایەن سوپای وڵاتێکی دیکە. ئیبراهیم شیخوو بەڕاشکاوی گوتی: هەر ئێستا ٣٥٠ هەزار کەس لە عەفرین ئاوارەبوونەو و ماڵ و زەوین و هەموو ژیانی ئەم خەڵکە لە لایەن تورکیا و ترۆریستان داگیر کراوە و هیچکام لەم برگە گەلە لە ڕاپۆرتەکە دا باسی لێوە نەکراوە و تەنیا ئاماژە بە چەند کێشەی تاکەکەسی کراوە.
ئەو جەختیکرد: نزیک بە ٥ هەزار کەس لە خەڵکی عەفرین ڕفێندراون و یان بزربوونە ویان لەزیندانەکانی ترۆریستان دا بە خراپترین شێوە ئەشکەنجە ئەدرێن و هەمووناوەندە نێو دەوڵەتییەکان لەم بارەوە بێ دەنگییان کردووە.