ئه‌یلوول 15, 2019 20:06 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانیی ٢٠٠ لۆری یارمەتییەکانی لۆجێستیکی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی ژێر ڕکێفی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا

کاروانی سەربازی بریتی لە ٢٠٠ لۆری یارمەتییەکانی لۆجێستیکی ئەمریکا بە تێپەرین لە سنوورە باکوورییەکانیی عێراق شەوانە بەرەو کوردستانی سوریا ڕادگوێزرێن و بەرەرو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سوریا دەڕۆن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لەهەواڵدەری کوردنیوز، بە گوێرەی زانیارییەکان  وادەستکەوتوون لە سەرچاوەخۆجێییەکان،کاروانی سەربازی پێکهاتوو لە ٢٠٠ لۆری کەیارمەتیەکانی لۆجێستیکی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نیو دەوڵەتی دژی داعش یان هەڵگرتبووبە تێپەڕین لە سنوورە باکوورییەکانی عێراق لە شەو دا چوونەتە کوردستانی سوریا و بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سوریا دەڕۆن.  بەڕێکردنی کارەوانەکانی سەربازی  کەلە چەند ڕۆژی دواییە دا هاوکات لەگەڵ دەستپێکرانیی کردەوەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ دامەزرێندرانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا زۆرتر بۆتەوە و ئەم زۆربوونەوەیەیش بووەتەهۆی ڕەخنەی زۆری تورکیا،شەوی ڕابردوویش درێژەی بووە و لۆرییە ئەمریکاییەکان بەمەبەستی بەهێزکردنەوەی توانایی سەربازی سوپای دێمۆکراتیکی سوریا لەخەبات دژی شانە نووستووەکانی داعش یارمەتییەکانی لۆجێستیکی خۆی بەڕێکردووە بۆ ناوچەی قامیشلوو.