ئه‌یلوول 15, 2019 20:41 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری سووریا فەرمانی بەخشینی گشتی دەرکرد

سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ژمارێک لە تاوانباران فەرمانی لێخۆشبوونی گشتی دەرکرد.

 بە گوێرەیب ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤەزیۆن، بە گوێرەی فەرمانی بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ،لێخۆشبوونی گشتی کەسانێک دەگرێتەوە کە تاوانەکانیان بەرلە بەرواری ١٤ سیپتەمبەری ٢٠١٩ بێت. ترۆریستان هیچکام لە برگەکانیی فەرمانی لێخۆشبوونی گشتی  لەلایەن سەرۆک کۆماری سوریا نایانگرێتەوە.

 هەروەها سەربازییانێک کەلە ئەرتەشی سوریا جیابوونەتەوە ئەگەر تا بەر لەمانگی ژانویەی ٢٠٢٠  چوونەتە ریزی  سوپا، لێان خۆشدەبنەوە.

دەوڵەتی سوریا لەکاتی دەستپێکرانی  قەیران لەم وڵاتە سێهەزار و ٩٥٢ بەندی ئازاد کردووە. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هیرشی بەربڵاو تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ،ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داکۆکیان لێوەدەکەن بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانیی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.

سەرپەیڤ