ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له حەڵەب 10 کوژراوی لێکه‌وته‌وه
له ناوچەیەکی ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا له باکوری سوریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک رویدا و به‌هۆیه‌وه 10 که‌س کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن-ی چاپی سوریا بڵاویکرده‌وه، ته‌قیته‌وه‌که ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2019 به‌هۆی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی ناحیه‌ی راعی سه‌ربه شاری حه‌له‌ب له باکوری سوریا رویداوه.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی و ئاژانسی ده‌ره‌کیی وه‌ک ئه‌نادۆڵ، باس له کوژرانی 10 بۆ 12 که‌س و برینداربوونی 25ی دیکه ده‌که‌ن، پێشبینیان کردوه که به‌هۆی به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌که، ژماره‌ی قوربانیان زیاتر بکات.
ناحیه‌ی راعی له باکوری سوریا له‌ژێر هه‌ژموونی تورکیا و گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ربه تورکیایه به‌تایبه‌ت سوپای بە ناو سوریای ئازاد که به‌هۆی ئۆپراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ساڵی 2017 ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا گرت.