ئه‌یلوول 16, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • ناردنی١٥٠ بارهەڵگری چەکەمەنی لە ئەمریکا بۆ پارێزگای حەسەکەی سوریا

ئەمریکا لە کردەیەکدا کە پێشێلکرانی پلان بۆ کراوی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و دەسدرێژکاریی بۆسەر سەروەریی سوریا دێتە ئەژمار، ١٥٠ بارهەڵگری چەکەمەنی ڕەوانەی پارێزگای حەسەکە کرد لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

بەپێی راپۆری ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ ئەو بارهەڵگرانە هەڵگری چەکئامێر و یارمەتیی لۆجستیکین کە هێنراونەتە شاری مالکییە هەڵکەوتوو لە دورترین شوێنی باکوری رۆژهەڵاتی حەسەکە.

ئەمریکا ئەو بارە چەکەمەنییانەی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(حەسەدە) ناردووە و ئامانجی واشنگتۆن لەو کارە، درێژەدان بە پیلانگێڕییەکانی ڕابردووی لەمەڕ شێواندن وتێکدانی ڕەوشی ناوچەیە.

ئەو یارمەتییانەی ئەمریکا لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە چەکدارانی حەسەدە بە گرتنی گەنجانی سوری ئەوان ڕەوانەی ئۆردوگا سەربازییەکان لەوناوچانە دەکەن کە لەژێر چاودێریی ئەوان دایە.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان بەشێوەی نایاسایی(بێ ئیزنی حکومەتی سوریا) لە سوریا ئامادەن.

ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە سوریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دەسپێکی سەرۆک کۆمارییەکەی دانی بەوەدانا کە ئەو وڵاتە هۆکاری سەرەکیی هاتنەدی گرووپە ترۆریستییەکان لەوان داعش لە سوریا بووە.

سەرپەیڤ