ئه‌یلوول 29, 2019 17:16 Asia/Tehran
  • جەختکردنی کاربەدەستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر ڕێزگرتن لە سەروەری سووریا

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەکاروباری سووریا لە سەر پێویستی ڕێزگرتن لە مافی دەستەڵاتداریەتی و سەروەری ئەم وڵاتە جەختیکرد.

 "جیر پێدرسن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئیرنا لە وڵامیی پرسیارێک لەبارەی ڕوانگەکانیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە پەلامارەکانیی ڕێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا گوتی: من جەختمکردووە کە خاڵی دەسپێک بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دەبێ ڕێزگرتن لە مافی دەستەڵاتداریەتی و سەروەری ئەم وڵاتە بێت. ئەو ئامادەبوونی پینج سوپا و گرووپی سەربازی  بیانی لە سوریای وەک هەرەشەیەک زانی دژی ئاسایشتی ناوچەیی و ئاشتی نێو دەوڵەتی و گوتیشی: ئێمە پێویستمان بە دۆزینەوەی ڕێگا چارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا هەیە تا ئەم مەسەلەگەلە کۆتاییان پێ بێت. پێدێرسن بەڕاشکاوی گوتی،هیوادارم لە چەند حیوتەی داهاتوو، یەکەمین دانیشتنمان لە ژینێڤ بەڕێوە ببەین. بڕیارە ١٥٠ سوریایی لەو دا بەشداری بکەن تا سەبارەت بە پێکهینانی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا وتوویژ بکەن. ڕژیمی زایۆنیستی یەکێ لە لاگرانی سەرەکی ترۆریستان لە سوریا، بە بیانووی پوو وچەڵ بە پەلامارەکانی مووشەکی و ئاسمانی  بنکە ومەتەڕێزەکانی سوپا و ژێرخانەکانیی ئەم وڵاتە ئەدەنە بەر ئامانجی خۆیان دا.

 

سەرپەیڤ