تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 17:57 Asia/Tehran
  • پێداگریی نوێنەری سووریا لەسەر کۆتایی ئامادەبوونی نایاسایی بیانییەکان لەو وڵاتە

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێی بارودۆخی سوریا، سەرکەوتن لە ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سوریای بەستەوە بە کۆتایی ئامادەبوونی نایاسایی بیانییەکان لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "بەشار جەعفەری" نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێی بارودۆخی سوریا بەڕاگەیاندنی ئامادەیی دەمشق بۆ هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە بەمەبەستی دەسبەکارکردنی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی، دەس خستنی سەرکەوتوویی لەڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سوریای گرێدراو زانی بە کۆتایی ئامادەبوونی نایاسایی بیانییەکان لەو وڵاتە .

بەشار جەعفەری بەئاماژە بەوەی کە تەنیا خەڵکی سوریا مافی دانوستانیان هەیە لەبارەی یاسای بنەڕەتیی وڵاتەکەیان و تاووتوێکرانی، وتی: دەمشق جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لەئامادەبوونی بۆ هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەمەبەستی دەستبەکارکردنی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی.

بەشار جەعفەری داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد داکۆکی بکەن لە هەوڵەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم.

سەرپەیڤ