تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 19:00 Asia/Tehran
  • جەختکردنیی نوێنەری سوریا لە سەر کۆتایی ئامادەبوونی نایاسایی بیگانەکان لەم وڵاتە

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشت بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا، وەدەستهینانی سەرکەوتن لە پرۆسەی چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریای بەستراوەتەوە بە کۆتایی ئامادەبوونی نایاسایی بیگانەکان لەم وڵاتە دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤەزیۆنی؛ "بەشار جەعفەری"نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشت بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا بە ڕاگەیاندنیی ئامادەیی دیمەشق بۆ هاوکاریی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیی ئەم وڵاتە بەمەبەستی دەستپێکرانیی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتی، وەدەستهێنانی سەرکەوتن لە پرۆسەی چارە سەری سیاسی قەیرانی سوریای بەستراوە زانیوە بە کۆتایی ئامادەبوونی نایاسایی بیگانەکان لەم وڵاتە دا. ئەلجەعفەری بە باسکردنیی ئەمەی خەڵکی سوریا تەنیاکەسانێکن کە مافی تاکانەی وتووێژ لەبارەی یاسای بنەڕەتی خۆیانیان و لیکدانەوەی هەیە،گوتیشی: دیمەشق جاریکی تر لە سەر ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەمەبەستی دەستپێکرانیی کاری لیژنەی  یاسای بنەڕەتی جەختدەکات.

"بەشار جەعفەری" لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشت داوایکرد لەهەوڵەکانیی دەوڵەتی سوریا و هاوپەیمانەکانیی بۆ خەبات دژی ترۆریسم پشتگری بکات.

سەرپەیڤ