تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 11:16 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بریتانیا: ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ڕەوشتی ناوچەکە ناپاوەجێ دەکات

وەزیری دەرەوەی بریتانیا ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بە ھۆکاری تێکچوونی سەقامی ناوچەکە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «دۆمینیک ڕاب» وەزیری کاروباری  دەرەوەی بریتانیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ناپاوەجێیی ناوچەکە توندتر دەکاتەوە.

«جرمی کوربین» ڕێبەری پارتی کرێکارانی بریتانیاش وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا وتی: نابێ تێکھەڵچوونەکان لەم ناوچەیەدا توندتر بێتەوە.

«فلۆرانس پارلی» وەزیری بەرەڤانیی فەرەنساش ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بە ھەنگاوێکی مەترسی دار زانی و داوای ڕاگیرانی کرد.

«یەنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»ش داوای لە تورکیا کرد کە بە پەلاماردانی باکووری سووریا ڕەوشتەکە ئاڵۆزتر نەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کرد بە بیانووی خەباتی دژی کوردانی ئەم وڵاتە.

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

کاربەدەستانی سووریا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.