تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 20:14 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی ڕووسیا لە سەر ڕاگیرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریا

وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختیکرد لە سەر ڕاگیرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لەباکووری سوریا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئینتێرفەکس،"سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا  ئەمڕۆ پێنجشەمە بە داوا بۆ دەستپێکرانیی دانووستانەکان لە نێوان تورکیا ،دەوڵەتی سوریا و میلیشیا کوردەکانی باکووری ئەم وڵاتە باسی لە ئامادەیی مۆسکۆ کردووە بۆ میوانداریی ئەم وتوویژانە.

لاڤرۆف بە ئاماژە دان بەمەی کاربەدەستانی سوپای ڕووسیا لەگەل هاوشانە تورکیاییەکانی خۆیان لە بارەی هەڵمەتی سەربازی لە باکووری سوریا لە پێوەندی دان گوتیشی: ڕووسیا خوازیاری کەمکردنەوەی هەرچی خێراتری ئالۆزییەکانە لە سوریا لە سەر بناغەی پاراستنی سەروەری ئەم وڵاتە.

دوای پێوەندی تەلەفوونی"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ هاوشانی ئەمریکایی خۆی "داناڵد ترەمپ"،سوپای تورکیا ڕۆژی دووشەممە ناوچەی "تەل ئەتەویل" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ستانی سنووری حەسەکەی سوریای داوەتە بەر پەلامارەکانی خۆی دا.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیایش رۆژی چوارشەممە باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تازەی سوپای ئەم وڵاتە کرد لە باکووری سوریا دا. کردەوەی سەربازی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا بەرەو ڕووی نەیاریەتی دەوڵەتی ئەم وڵاتە و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆتەوە.

سەرپەیڤ