Oct 11, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • پەلاماری تورکیا بۆ سەر سووریا، دەسکەوتی سیاسەتی ئەمریکایە

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بە دەسکەوت و ئەنجامی سیاسەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "واسیلی نەبەنزیا" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا ئەنجام و دەسکەوتی ئەو سیاسەتەنایە کە ئەمریکا و ژمارێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی بە ناو دژەداعش بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە سیستەمی حەشیمەتی و داڕشتی دیموگرافی باکووری سووریا جێبەجێیان کرد. نەبەنزیا وتیشی کە مۆسکۆ پێشتر وشداری دابوو بە ئەندامانی ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکاییە لە حاند دواهاتەکانی ئەو سیاسەتانەیان. نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێستا ئەو هاوپەیمانییە خەریکە دەسکەوتی سیاسەتە حەشیمەتییەکانی خۆی لە باکووری سووریا و دەسوەردان لە سیستەمی دیموگرافیی ئەو ناوچەیە دەبینێ. 

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بە دەر لە یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە؛ ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکاییە تا ئیستا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی بی تاوانی لە سووریا لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و "پاکتاو کردنی سنووری سووریا و تورکیا" لە بوونی ملیشیا کوردەکان کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێ، هێرشی کردۆتە سەر باکووری سووریا.

دوابەدوای دەسپێبوونی پەلاماری تورکیا بۆسەر باکووری سووریا، ئانکارا ڕایگەیاند کە باڵوێزانی هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی لەو ئۆپەراسیۆنە ئاگادار کردۆتەوە. پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دوابەدوای ئەوەی دەست پێ بوو کە  "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری  تورکیا بەوی ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە بباتە دەرەوە. کوردەکان ئەو بڕیارە ئەمریکایان بە  "خەنجەر لە پشتەوە دان لە کورد" وەسف کردووە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت