پشتگری ئەمریکا لە دەیان داعشی بۆ چوونە دەر لە سووریا
تشرینی یهکهم 12, 2019 18:57 Asia/Tehran
هاوکات لە گەڵ ئوپڕاسیونی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەربازانی ئەمریکایی دەیان کەس لە ئەندامانی دەرەوەیی داعشیان لە خاکی سووریا بردە دەر .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس ،سەربازانی داگیرکاری ئەمریکایی لانیکەم 80 ئەندامی دەرەوەیی داعش لە گرتووخانەی ئەلشدادی لە ڕیفی باشووری حەسەکە لە باکووری ڕوژهەڵاتی سووریا ن گواستەەوە بۆ ناوخوی ئێراق .
مێدیا سووریاییەکان ڕۆژی هەینی وێنەگەلێک لە زیندانیانی داعشیان بڵاو کردەوە کە دوای بوردمانی زیندانی ناوەندی شاری حەسەکە لە لایەن تورکیاوە خەریکی هەڵاتن لە زیندان بوون .